مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجام دا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رای گەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
ئاماژەشی بەوە داوە: ”پیرۆزباییم لێکرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی لە پۆستەکەیدا لەم کاتەدا کە بۆ کوردستان و عێراق هەستیارە“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ”هەردووکمان بەرەو ڕووی ئاڵنگاریی هاوبەش دەبینەوە، بەهیوام لە داهاتوودا بەیەکەوە کار بکەین“.
