محەمەد ڕەئووف: کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران کارێکی باش بوو
لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا مووچە و دەرماڵەى خاوەن وەزیفە باڵاکان و پلە تایبەتەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجوومەنى دادوەریی و ئەنجوومەنى پارێزگا لە بوارەکانى خزمەتى شارستانى و سەربازیی و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و ئاسایشى گشتى و ئەنجوومەنى ئاسایش و ئەوانەی بەو پلانە خانەنشین كراون یان خانەنشین دەبن، کەم بکرێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە ڕەنگدانەوەی خۆی دەبێت، چونکە کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان دەمێکە لە لایەن خەڵکەوە داوای دەکرێت“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”ئەم بڕیارە وەک چاکسازییەک بە گرنگ دەزانم، چاکسازیی دیکەش بکرێت و بەردەوام بێت، بە دڵنیاییەوە خەڵکی پشتیوانی لێ دەکەن“.
باسنيوز
