باندێكی ساخته‌كاری ئه‌فریقی له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر ئاگاداركرایه‌وه كه دوو كه‌سی به ره‌گه‌ز غانی له‌ناو شاری هه‌ولێرن و به‌نیازن گوژمه‌یه‌ك دۆلاری ساخته له بازاڕ ساغ بكه‌نه‌وه، تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی دیاریكراو و هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
گوتیشی: دوای ده‌ستگیركردنیان ئاشكرا بووه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بوون، له 3 ملیۆن دۆلاری ساخته پێكهاتبوو و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
K24-
