ڕاپەڕین.. سەرپێچیکارانی ژینگە و ڕاوچیانی ڕەنگاڵەکان سزا دەدرێن
حەمەشوان حەمە کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی لەناوبردن و دەرمانخواردکردنی جۆرە باڵندەیەک بەناوی ڕەنگاڵە (هەنگەچنە، کەنەسمە) کە لەچەند شوێنێکی نزیک شاری ڕانیە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەو کارە کراوە، لەگەڵ پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین سەردانی ئەو شوێنانەمان کرد".
گوتیشی: "لەمیانەی بەدواداچوونەکەدا بۆمان دەرکەوت کە ژمارەیەکی زۆر لەو جۆرە باڵندەیە لەناو براون، بۆیە بڕیارمان دا بەدوای سەرپێچیکاراندا بچین و بە توندرین شێوە سزایان بدەین".
داواشی لە ھاووڵاتییان کرد لە ھەر شوێنێک دیاردەیەکی دیکەی لەو شێوەیان دیت، ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێیویست بگرنە بەر.
باسنیوز
