فراکسیۆنی پارتی: وەزارەتەکانی دارایی و ئاوەدانکردنەوەمان لە حکوومەتی عێراق دەوێت
پاش ئەوەی لیستێک بەناوی کابینەکەی مستەفا کازمی راگەیاندرا کە گوایە رەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە، پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق بە کەسێکی عەرەب درابوو.
لە بەرامبەردا د. ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ”دارایی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پشكی پارتین و رێگا ناده‌ین پشكهكانمان بگۆڕێت". جەختیشی کردەوە: “ئه‌وه به‌مافی خۆمان ده‌زانین و گۆڕینی قەبووڵ ناكرێت“.
لە لایەن خۆشیەوە د. مه‌یاده نه‌جار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ”ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە كه ناوی وه‌زیره‌كانی لەسەرە، لیستی كۆتایی نییه و گفتوگۆ به‌رده‌وامه، ئه‌م لیسته جێگیر نه‌بووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دارایی‌ش جێگر نه‌كراوه، هەوڵدەدەن دارایی بە کورد نەدەن و لە جێگەیدا وەزارەتی ده‌ره‌وه بده‌نه کورد، به‌ڵام ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ش دواخراوه".
جەختیشی کردەوە کە ”ئێمه ئه‌وه‌مان قەبووڵ نییە، شاندی حكوومه‌ت له كۆبوونهوهدانه و پێداگری له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ینه‌وه و تائێستاش پێداگرین لەسەری“.
مەیادە نەجاڕ ئاشکرای کرد کە ئەوان چاوەڕێی گفتوگۆکانی ئەمڕۆن و لەژێر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ، بڕیار دەدەن ئاخۆ دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی بدەن یان نا. گوتیشی: ”باوەڕ ناكه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌ینه ده‌رئه‌نجام، چونكه كورد گرنگه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا“.
باس‌نیوز
