بڕیاری دەست پێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لە وەزارەتێک دەرکرا
فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت، لە فەرمانێکی وەزاریدا کە وێنەیەکی دەست کەوتووە، رای گەیاندووە، بە مەبەستی دەست پێکردنەوەی تەواوی فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازی، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ٥ی ٢٠٢٠ لە تەواوی فەرمانگەکانی سەر بەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانە، دەست پێدەکاتەوە.
هاوکات ڕوونی کردووەتەوە:
١- ڕۆژی یەکشەممە تا چوارشەممە دەوام لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
٢- ڕۆژانی پێنجشەممە پشووە.
٣- ستافی فەرمانبەران بەشێوەی ١ لەسەر ٣ دەبێت و بەڕێوەبەرەکان ڕێکی دەخەن.
باسنیوز
