وەزیری خوێندنی باڵا: بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆکان شەش هەفتەمان پێویستە
ئهمڕۆ چوارشهممه 6/5/2020، د. ئارام محهمهد، وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستی كه له پهرلهمانى كوردستان ئاماده بوو و له لێدوانێكدا گوتی: "لە کۆی 30 هەفتەی خوێندن، 22 هەفتە خوێندنمان لەنێو کەمپەسەکانی زانکۆکان تەواو کردووە و حەوت هەفتە ماوەتەوە".
گوتیشى: "شەش هەفتەمان بە تەواوی پێویستە، ئەمەش بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دەبێت بە تەواوی، گرفتەکەمان لەم شهش هەفتەیە نییە، تا ئێستاش دەترسین کە خوێندن ئەگەر دوابخەین، بۆ نموونە ئەگەر لە 10ی مانگی ئایارەوە دەست پێبکەین، دەتوانین بەبێ کێشە ئەم شەش هەفتەیە تەواو بکەین، ئەگەر ئەوەشمان نەتوانی، لە مانگی شەش دەتوانین هەمان کار بکەین.
وهزیرى خوێندنى باڵا باسى لهوهش كرد: "ئەگەر لە مانگی شەشدا نەمانتوانی ئەمە بکەین، ئێمە لە حکوومەتین و بەرپرسین لە قوتابییانی کوردستان".
د. ئارام محهمهد ئهوهشى خسته ڕوو: "هەر قوتابییەکی زانکۆ لە شارێکەوە دێت، ئەگەر حاڵەتێکى كۆرۆنا لە شارێکی ههرێمى کوردستان بدۆزرێتەوە، ڕەنگە بتواندرێت قوتابخانهكه و گەڕەکەکە کەرەنتین بکرێت، بەڵام ئەگەر قوتابییەک لە زانکۆیەک تووش بوو، ئەوا ئەگەر هەیە سەدان کەسی دیکە تووش بکات و دەبن بە سەرچاوەیەکی گەورە بۆ ئەوەی دیسان شەپۆلێکیتری ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست ببێت".
ڕوونیشى كردهوه: "لەم دۆخە ئەولەویەت ڕزگارکردنی گیانی هاووڵاتییانی کوردستانە، دەستمان بۆ هەندێک ڕێگەچارەی ناچاری بردووە".
باسنیوز
