ئەمەریكا لە مانگی دەستكردی ئێران نیگەرانە
ژەنەرال مایك مەیلی، سوپاسالاری ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو مانگە دەستكردەی ئێران بۆ بۆشایی ئاسمان ههڵیداوه، تەنیا كامێرایەكی ناجێگیرەو ھیچ سوودێكی بۆ ئەوان نییە.
بەگوتەی سوپاسالاری ئەمەریكا ئەوان لەو پێشكهوتنه تەكنەلۆژیایە نیگەرانن، كە توانای ناردی ئەو كامێرایەی بۆ بۆشایی ئاسمان ھەیە.
دەشڵێت، لە ھەرحاڵەتێكدا دژی تاقیكردنەوەی مووشەكی دووربڕن لەلایەن ئێران و بە مەترسی دەزانن.
لە 22/4/2020 میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردهوه، سوپای پاسدارانی ئێران مانگی دەستكردی نووری بە دوو قۆناغدا رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووەو لە 425 كیلۆمەتر دوور لە زەوی جێگیر بووە.
ئاشكرای كردووە، مانگی دەستكردی نوور بە مەبەستی چالاكی سەربازی بەكار دەھێندرێت و بەسەركەوتوویی لە بۆشایی ئاسمان جێگیر بووە.
K24
