یونیسێف ستایشی کردنەوەی کەناڵی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان دەکات
یونیسێف بە گرنگییەوە باس لە کەناڵی پەروەردەیی دەکات و نووسیویەتی، کەناڵەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی کارەکانی پێشکەش دەکات و سوودی بۆ ئەو قوتابیانە هەیە کە دەستیان بە ئینتەرنێت ناگات. هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی خۆپاراستنیشیان، بە کارێکی پێویست و گرنگ دەزانێت.
بەگوێرەی داتاکانی یونیسێف، داخستنی قوتابخانەکان، کاری کردووەتە سەر 10 ملیۆن قوتابی لە عێراق.
کەناڵی پەروەردەیی، جیا لەوەی وانەی قۆناغە جیاکان لە رێگای مامۆستایان پەخش دەکات، لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆی، وانە، خشتە و رێنماییەکان بڵاودەکاتەوە.
K24 –
