په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران "هه‌ڵڵا"ی ناوێت
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌دیجه عومه‌ر مزووری، له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران رایگه‌یاند، ئه‌و پرسه "هه‌ڵڵا"ی ناوێت، چونكه نە کەس لە سەرووی یاسایە و نە هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانی بە مانای لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی پەرلەمانتار دێت.
خه‌دیجه عومه‌ر مزووری، له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "کاتێک هەر خۆتان هەمیشە هاواری سەروەری یاسا ومافی مرۆڤتانە، بۆچی بۆ چوونە بەردەم دادگا ئەوها پەرێشان و لە دڵەڕاوکێدان، ئـــەم هـەڵایــە بــۆچـــیـیـە؟".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "نە دیموکراسی بە مانای فەوزا و ئاژاوە دێت. نە ئازادی دەربڕینی بیروڕا بە مانای ناوزڕاندن و بوختان دێت. نە کەس لە سەرووی یاسایە و نەهەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانی بە مانای لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی پەرلەمانتار دێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "پەرلەمانتار دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی دەتوانێت بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و لیژنەکانی بکات واته دەتوانێت لە سەر ئەرکی خۆی وەک پەرلەمانتار بە تەواوەتی بەردەوام بێت، ئەی ئەم هەڵایە بۆ چییە؟ کاتێک هەر خۆتان هەمیشە هاواری سەروەری یاسا و مافی مرۆڤتانە، بۆچی بۆ چوونە بەردەم دادگا ئەوها پەرێشان و لە دڵەڕاوکێدان؟ کەوایە بۆ چەسپاندنی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری وگەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەنەکەی، دەبێت لە هەموو کەس بە پەرۆشتر بن بۆ جێبەجێکردنی یاسا".
K24 –
