كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی پێدانی ڤیزە بڵاو كردەوە

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی پێدانی ڤیزە بڵاو كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی ڤیزەی یانسیب بڵاو كردەوە.

كۆنسوڵخانەكە لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاماژەی بەوە داوە كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردنەوەی بەستەری زانینی ئەنجامەکانی داواکردنی ڤیزەی ھەمەجۆری (ڤیزەی یانسیب) بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە ٥ی مانگی ئایارەوە بۆ ٦ی مانگی حوزیرانی ٢٠٢٠ دوادەخات.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی دەرەوە ئێستا بۆ وەڵامدانەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێندرێن، ھیوای بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانە دەخوازن کە داواکاریان پێشکەش کردووە.










باسنيوز



Top