سۆران عومەر بە ڕیزکردنی چەند ڕستەیەک دەیەوێ بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی دوابخات
سۆران عومەر کە بە ڕواڵەت پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە و لە راستیشدا کار بۆ لاهوور جەنگی و دەزگای زانیاریی یەکێتی دەکات، هەروەک پێشتر مەلا کرێکار رای گەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ پرێس کۆنفرانسێکی ئەنجام دا.
لە پرێس کۆنفرانسەکەدا سۆران عومەر باسی لەوە کرد کە نووسراوێکی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناردووە و تاوەکوو نووسینەکەی وەکوو بەڵگە لەبارەی چەواشەکارییەکانی پێشووی بۆ دادگا بنێرن، بەڵام ڕەتیان کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە مەبەستی سۆران عومەر تێگەیشتوون و پێیانگوتووە تازە زۆر درەنگە و خۆت بەڵگەکان بۆ داواکاری گشتی بنێرە.
لەمبارەیەوە لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسۆنى پارتى راى گه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە كاتی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆک وەزیران، ”له یه‌كه‌م گوتاریدا له‌نێو په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، هه‌موو هاووڵاتیەک له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت، له سه‌رووی دادگا نییه و پێویسته رێز له یاسا بگیرێت. خۆ ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له رێگه‌ی دادگاوه بیه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بێت، رۆژانی كهرهنتیهنهتان بیر بهێنمه‌وه كاتێك به‌رپرسێكی باڵا له بادینان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ رووبەڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا راسته‌وخۆ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا و له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ئێستاش كه‌یسه‌كه‌ی له دادگایه، بێ گوێدان به‌وه‌ی لە نێو چ حزبێکدایە“.
جەختیشی کردەوە کە ئەو لە بابەتی سەندنەوەی متمانە لە سۆران عومەر، سەری لەوە سوڕماوە کە بۆچی یەکێتی بەرگری لە سۆران عومەر دەکەن؟.
جەختیشی کردەوە کە ئەگەر سۆران عومه‌ر پێی وایه ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه ده‌یكات ڕاستن، با پاش هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی بچێتە بەردەم دادگا، ”هۆكار چییه هێنده تووشی دڵەراوکێ بووه؟ چه‌ند ڕۆژه داوای هاوكاری له‌م و ئه‌و ده‌كات؟ بیری نایەت لە خولی رابردووی په‌رله‌مان كاتێك له لێژنەی مافی مرۆڤ بوو، به‌رده‌وام هاواری ده‌كرد كه ده‌بێت شكۆ بۆ دادگاكانی هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه. فه‌رموو ئه‌گه‌ر لە قسەکانی خۆی دڵنیایە، با بچێتە دادگا“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە سۆران عومەر باش دەزانێت لەم کەیسەشدا دەدۆڕێت و چارەنووسی هاوشێوەی کەیسەکەی ساڵی ٢٠١٦ دەبێت، بەڵام ”بڕوا ناكه‌م ئه‌مجاره‌یان به ٢٥٠ دینار ده‌ربازی ببێت“.
باس‌نیوز
