نەخۆشخانەی ڕزگاریی هه‌ولێر داخرا

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هه‌ولێر داخرا
بەرێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تایبەت کرابوو بۆ تووشبوانى په‌تاى کۆرۆنا، داخرا و بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەرمانڕێژ دەکرێت.

د. بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر، ڕاى گه‌یاند: "نەخۆشخانەکەمان دوو تووشبوی کۆرۆنای تێدا بوو، ئەوانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر کران".

گوتیشی: "ئێستا ھیچ نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکەمان نەماوە، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەرگای نەخۆشخانەکە دادەخرێت و بە ماددەی دژە ڤایرۆس دەرشێنرێت، چونکە تووشبوی کۆرۆنای تێدابووه‌".

بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "دوای ئەو حەوت ڕۆژە چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێنوێنی بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە دەربکات".













باسنیوز

Top