حەسەن ئالی: فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ یەکدەنگی لەبارەی کابینەکەی کازمی کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە 5-5-2020، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا بە مەبەستی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لەبارەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، کۆ ببنەوە.
حەسەن ئالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ب راگەیاند ئەمرۆ سێشەممە 5-5-2020، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە بەغدا کۆ دەبنەوە.
حەسەن ئالی هەروەها رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان دەکەن، کە تایبەتە بە متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی.
هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، کۆبونەوەکە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ساز دەکرێت و بەرھەم ساڵحی سەرکۆماریش بەشداریی تێدا دەکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەک حەسەن ئالی رایگەیاند، هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی متمانەدان بە کازمی یەکدەخرێت و بڕیاری ئەوە دەدرێ، کە کورد بە یەک دەنگ بڕیار لە بارەی دەنگدان بە کابینەکەی کازمی بدات.
باسنيوز
