بەرێز مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماڵپەری خۆی لە فەیسبووک ئەم پەیامەی بڵاو کردۆتەوە

بەرێز مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی  سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماڵپەری  خۆی لە فەیسبووک ئەم پەیامەی بڵاو کردۆتەوە

رایەکی دۆستانە...
ماوەیەکە ھەندێک نووسەر یا کەسانێک بەتایبەت کە لە سۆشیال میدیا دەنووسن، بێ رەچاوکردنی ھەستیاری بابەتەکە ھێرشدەکەنە سەر ئەم شار یان ئەو شار، کە ئەمەش جواب و جوابکاری دور لە مۆڕاڵی نووسین و راگەیاندنی لێدەکەوێتەوە..! نیشتمانی کوردستان بەھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیە و گوندەکانیەوە پیرۆزە و جوانە، حەق نیە ململانێی سیاسی و جیاوازی لە بیروبۆچوون بگوڕدرێ بۆ دژایەتی و ناشرین باسکردنی ئەم شار و ئەوشار یاخود خەڵکەکەیان.
باشتروایە ئەوەمان قبوڵبێت کە کوردستان بیروبۆچوونی سیاسی جودا جودای تێدایە، ئەو بیروبۆچوونانەش بارگاوین بە ئایدۆلۆژیای جیاواز یا تێڕوانینی جیاواز، کەواتە ئاراستە و حزبی جیاوازیش دروستدەبن، بەڵام ئەوەی ھەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمانەکەمانن کە نابێ لەسەریان جیاوازیمان ھەبێ. جیاوازیەکانیش لە چۆنیەتی چارەسەری کێشە و تەنگوچەڵەمەکان بۆ ئەم نەتەوە و نیشتمانە قابیلی مناقەشە و شیکردنەوەن و، دەکرێ بەھێمنی و بە نەفەسێکی کوردانە و دور لە ھەڵچوون و نەفەس تەنگی، بیروبۆچوونی بەرامبەر مناقەشەبکرێ و بە نەفەسێکی سەردەمی و باوەڕبوون بە رای بەرامبەر گفتوگۆی لەسەربکرێ.
بەشێنەیی گفتوگۆ و دەربڕینی را و بۆچوونەکان یاخود نووسینەکان، یارمەتی دەرن بۆ رێگا و چارەسەر دۆزینەوەی کێشە و قەیرانەکان، بەپێچەوانەوە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێ و خەڵکی کوردستانیش نیگەران دەکرێ و سەرلێشێواویش دروستدەبێ و، رێگاچارەسەریەکانیش لە پەنای دەرھاویشتەی خراپی کردار و پەرچەکردارەکان وندەبن...
Top