له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 6 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات و له‌نزیك ده‌روازه‌ى تووره‌ق، ڕووداوێكى هاتوچۆ له جۆرى پێكدادان له‌نێوان ماتۆرسكیلێكى سێ تایه و پیكابێك ڕووى دا، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌شدا، شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه گیانى له‌ده‌ست دا".
باس له‌وه‌ش كراوه: "سه‌رپێچیی شۆفێرى پیكابه‌كه هۆكارى ڕووداوه‌كه بوو، كه سه‌رپێچییه‌كه‌ى وه‌ستان بوو له ڕیز و لاینى سێیه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه چۆڵ بوو، شۆفێرى پیكابه‌كه ده‌یتوانى له‌و شوێنه پارك نه‌كات و چه‌ند مه‌ترێك دوور بكه‌وێنه‌وه".
هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه: "بۆیه كه ماتۆرسكیلیهكه هاتبوو، شۆفێره‌كه‌ى پێشبینی نه‌كردبوو كه ئۆتۆمبێلێك له ناوه‌ڕاستى شه‌قام وه‌ستابێت، بۆیه به‌خێرایی هاتبوو و خۆى پێدا كێشابوو".
هاتوچۆى هه‌ولێر داوا له شۆفێران ده‌كات، به‌رده‌وام له‌كاتى پارككردن، ڕه‌چاوى ئه‌وه بكه‌ن كه نه‌بنه سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كانیان له ڕیزى دووه‌م و سێیه‌م پارك نه‌كه‌ن و "به‌هانه به‌وه نه‌هێننه‌وه، كه به‌ڕۆژوون و ناتوانن تۆزێك به‌پێ بڕۆن، چونكه له مانگى ڕه‌مه‌زاندا، شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كان و ئۆتۆمبێله‌كانیش به‌ڕۆژوون و ته‌نانه‌ت پیاده‌كانیش به‌ڕۆژوون و سه‌رنجیان كه‌مه، بۆیه ئه‌گه‌رى زیاتر هه‌یه تووشى ڕووداوى ببنه‌وه".
باسنيوز
