کۆیە.. سەنتەریی چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکان کرایەوە
یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕايگەیاند: "ئەو سەنتەرە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە بە چارەسەریی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆرۆنا و لەلایەن خێرخوازانەوە بودجەی بۆ دابین کراوە و ئەمڕۆ بە فەرمی کرایەوە".
گوتیشی: "سەنتەرەکە لە١٢ قەرەوێلە پێک دێت و سیستەمی ئۆکسجینی مەرکەزی و ھەواگۆڕکێی بۆ دانراوە و ژمارەیەک ئامێری پێویستی بۆ دابین کراوە."
قایمقامی کۆیە باسی لەوەش کرد ھەرچەندە لە قۆناغی تێپەڕاندنی کۆڕۆنا داین، بەڵام سەنتەرەکە دەتوانرێت بکرێت بە ناوەندێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی دیکە و سوودی پێویستی لێ وەربگیردرێت.
باسنيوز
