سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند سەعید گاباری دەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/5/2020، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و گوتی: "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و ناوداری گەلەکەمان، سەعید گاباریمان پێگه‌یشت".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە".
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەند سەعید گاباری
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و ناوداری گەلەکەمان، سەعید گاباری ـمان پێگه‌یشت.
ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. سه‌ره‌خۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان و هونەرمەندانی کوردستان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گه‌وره داواکارین گیانی هونەرمەندی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
٤ـی٥ـی٢٠٢٠
باسنيوز
