17 كەس لە تووشبوان بە پەتای لە کەرکووک بەهۆی پرسەیەکەوە بووە

17 كەس لە تووشبوان بە پەتای لە کەرکووک بەهۆی پرسەیەکەوە بووە
ئەمڕۆ دووشەممە 4/5/2020، دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركووك، ڕایگەیاند، بەداخەوە بەهۆی پرسەی ئافرەتێكەوە لە گەڕەكی "حوڕییە"ی شاری كەركووك، 17 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

گوتیشی: "ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك زیادی كردووە، بە شێوەیەك دوێنێ یەكشەممە 5 كەس توووش بوون و شەممەی رابردووش 7 كەس، هەروەها هەینی رابردووش 7 كەسی دیكە و لە كۆی ئەو 19 كەسەش، 17 كەسیان بەهۆی ئەو پرسەیەی كە ئاماژەم بۆ كرد تووش بوون".

كۆی تووشبوانی كۆرۆنا لە كەركووك گەیشتە 53 كەس، 25 كەسیان لە نەخۆشخانەن و 26 كەسیان چاك بوونەتەوە و دوو كەسیشیان هەر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە.











باسنیوز



Top