پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەعید گاباری*
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کوردستان ( سەعید گاباری)م بیست ، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە رێگەی گۆرانیەکانیشی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/4
