بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعید گاباری هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان له هەولێر، کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعید گاباری هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان  له هەولێر، کۆچی دوایی کرد.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەعید گاباری هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، لە تەمەنی 64 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر، کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند سەعید گاباری، کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکانەوە، لە نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی دایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.5.4لە نەخۆشخانەی "سەردەم"ی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند سەعید گاباری، لەدایکبووی 1956ی گوندێکی شاری "دێرک"ی سەر بە پارێزگای "حەسەکێ"ی ڕۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بووە و هونەرمەندێکی نابینا ڕووناکدڵ بووە و بە لاوک، مەقام، گۆرانییە ئەڤینداری و شۆڕشگێرییەکانی ناسراوە و لەناو خەڵکدا خۆشەویست و جەماوەرێکی زۆری هەیە.

سەعید گاباری هاوکات چەندین ساڵ لە هەولێری پایتەخت ژیاوە و بە سەدان ستران و گۆرانیی نەتەوەیی تۆمار کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە گوندی مەلا ئۆمەری سەر بە قەزای دەشتی هەولێر بە خااک بسپێردرێت.









باسنيوز
Top