قەڵاتی هەولێر وێنەی ئەمڕۆی ماڵپەڕێكی جیهانییە
سكووپ ئیمپایەر هەروەها نووسیویەتی قەڵاتی هەولێر بە نمونەیەكی دەگمەنی بەردەوامیی ژیانی مرۆڤ دادەندرێ، كە شوێنێكی پارێزراو و گەمارۆدراو بووە بە دیوارێكی بەتین. هەروەك لەسەرەوە دەردەكەوێ، قەڵایەكە بە زەویی تەخت دەور دراوە، لەم بەرزاییەشدا بەسەر یەكەوە بۆ هەزاران ساڵ نشینگەی مرۆیی بنیات نراون.
ئاماژەشی بەوە داوە كە ساڵی 2007 دەست بە هەڵكەندنی قەڵات كرا لەلایەن كۆمەڵەی شوێنەوارناسی جیهان، لە ساڵی 2014شدا دواجار یونسكۆ لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەكاندا شوێنی قەڵاتی هەولێری كردەوە.
ماڵپەڕەكە لە كۆتاییشدا نووسیویەتی ئەم قەڵایە شاهێدحاڵێكی راستینەی تێپەڕینی كات و مێژووە.
https://scoopempire.com/picture-of-the-day-kurdistans-erbil-citadel-one-of-the-oldest-continuously-occupied-settlements-on-earth/
باسنيوز
