دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بۆ دەرهێنەرەکانی گومرگی و یاریدەدەرەکانیان لەسنووری دەروازەکە بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کە تێیدا هاتووە: ئاگاداری دەرهێنەرەکانی گومرگی و یاریدەدەرەکانیان لەسنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە کە پێویستە ڕۆژانە کاتژمێر (٩)ی بەیانی لەنێو حەرەمی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران لەسەر کارەکەیان ئامادەبن بەمەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان.

ئەوەش خراوەتەروو، بە پێچەوانەوە هەر بارێک بەهۆی دواکەوتنی دەرهێنەری گومرگی یان یاریدەدەرەکەی لەنێو گۆڕەپانی گومرگ مامەڵەکانیان دوا بکەوێت ئەم رێکارانەیان لەبەرامبەر دەگرینەبەر:

١- جاری یەکەم بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە کارەکەی ڕادەگیرێت.
٢- جاری دووەم بۆ ماوەی ٣ مانگ لە کارەکەی ڕادەگیرێت.
٣- جاری سێیەم بەیەکجاری لە کارەکەی ڕادەگیرێت و دووردەخرێتەوە.










باسنیوز


Top