لە كەركووك كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
لەمبارەوە جوان حەسەن، ئەندامی كوردی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 3/5/2020) لە نزیك بەنزینخانەی گەڕەكی شۆریجە تەقە لە كەسێك دەكرێ و گیان لەدەست دەدا."
گوتیشی : "ئەو كەسەی كە كوژراوە لەنێو ئۆتۆمێل و خێزانەكەشی لەگەڵ بووە."
جوان حەسەن، راشی گەیاند: "ئەو كەسەی كوژراوە، پیشەی پێشمەرگەیە و ناوی (ه. ف) و لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەست پێ كردووە."
هاوکات عەلی موتەشەر، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند: "بكوژەکە ناسراوەتەوە و هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن".
باسنیوز
