ئیلام.. ژنێک بە دەستڕێژی گوللەی براکانی کوژرا

ئیلام.. ژنێک بە دەستڕێژی گوللەی براکانی کوژرا
ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری "دەڕەشار"ی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن براکانییەوە دەستڕێژی لێ کرا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی ١٩ ساڵ بەناوی "س. م" خەڵکی شارۆچکەی "ماژین"ی سەر بە شاری دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام لەلایەن براکانییەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئە ژنە ماوەیەک پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و پاش دەمەقاڵە لە گەڵ هاوژینەکەی، گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی کە دواتر لەلایەن براکانییەوە 10 گوللەی پێوە نراوە و کوژراوە.









باسنيوز



Top