بەبەڵگە.. دامودەزگاكانی كەركووك لە مەترسیی هێرشی داعش ئاگادار دەکرێنەوە

بەبەڵگە.. دامودەزگاكانی كەركووك لە مەترسیی هێرشی داعش ئاگادار دەکرێنەوە
بەپێی بەڵگەنامەیەك سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكانی كەركووك مەترسیی هێرشكردنە سەریان هەیە و داعش هەفتەی رابردووش هێرشی كردە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگیری عێراق لە شارەكە.

بەپێی نووسراوێكی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك كە ئاراستەی نەخۆشخانەكانی شارەكە كراوە كە بابەتەكە هەڕەشەی ئەمنییە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر تەواوی دامودەزگا حكوومییەكانی كەركووك و ئاگادار بن و رێكارە ئەمنییەكان لە نەخۆشخانەكان توندتر بكەن و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە دێنە ناو نەخۆشخانەكانەوە بپشكنێرێن.

ئەو هەڕەشەیە دوای ئەوە هاتووە كە هەفتەی رابردوو دوو چەكداری داعش لە ناوەندی شاری كەركووك هێرشیان كردە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگیریی عێراق لە كەركووك كە لە ئەنجامدا كەسێكیان خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی بریندار بوونی شەش كەس و چەكدارەكەی تریش بۆ شوێنی نادیار هەڵهات.

پێشتر، نەجات حوسێن، بەرپرسی لقی كەركووكی ڕەوتی حیكمە ڕای گەیاند بوو، دەیان شانەی نوستووی داعش لەناو شاری كەركووكدا هەن و دەروزاوەكانی شارەكە بۆ ئەوان كراوەیە و دۆخی ئەمنیی سنووری پارێزگای كەركووك نا ئارامە.









باسنیوز





Top