خاوه‌نى مێگامۆڵ كرێى مانگى نیسان له‌ دووكاندارانى مۆڵه‌كه‌ى‌ وه‌رناگرێت

خاوه‌نى مێگامۆڵ كرێى مانگى نیسان له‌ دووكاندارانى مۆڵه‌كه‌ى‌ وه‌رناگرێت
خاوه‌نى مێگامۆڵ له‌ هه‌ولێر، بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، بڕیارى دا كرێ له‌ دووكاندارانى مۆڵه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/5/2020، ئه‌حمه‌د ڕێكانى، خاوه‌نى مێگامۆڵ، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، پۆستێكى كردووه‌ و نووسیویه‌تى: "له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ستى مرۆڤایه‌تى و موسڵمانیه‌تى و كوردایه‌تى، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا بڕیامان دا له‌ كرێى مانگى چوار (نیسان)ى دووكانداره‌كانى مێگامۆڵ خۆش بین".

مانگى ڕابردووش ئه‌حمه‌د ڕێكانى بڕیارى دا، له‌ كرێى سه‌رجه‌م دووكانداره‌كانى مۆڵه‌كه‌ى خۆش ببێت.











باسنيوز


Top