له ڕووسیا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/5/2020، له ڕووسیا 10 هه‌زار و 633 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 134 هه‌زار و 687 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه نۆ هه‌زار و 623 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 58 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه له هه‌مان وڵات گه‌یشته هه‌زار و 280 كه‌س، تا ئێستا له ڕووسیا 16 هه‌زار و 639 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
