پۆلیسی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی دزی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی دزی دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی دزییکردن کۆمپانیایەکی مۆبیلیات راگەیاند.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە دوای كۆكردنەوەی زانیاریی و لێكۆڵینەوەیەكی ورد، كەسێكیان دەستگیر كرد ھەڵسابوو بە دزیکردن لە کۆمپانیایەکی مۆبیلیات و شکاندنی قاسە و بردنی بڕی 24 ملیۆن و 500 هەزار دینار، لەگەل بڕی دوو هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی.

روونیشکراوەتەوە، تۆمەتبارەكە، كە ناوی (ا،ع،م)ەو، خۆی دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر و بە ماددی (443) لە یاسای سزادان، بەند كراوە.













باسنيوز




Top