بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە

بڕیارێک لە وەزارەتی داراییەوە
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی دەروازەی پشتە دەرکرد.

بەپێی کۆنووسێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی کە تێیدا لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بڕیاردراوە دەروازەی پشتە (سەرتەک) لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان لە 3/5/2020، بکرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەست پێ بکاتەوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، دەبێت پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بکرێت.









باسنیوز


Top