پارێزگاری هەولێر، ، پێشوازی لە (نازم عەوڵا) کرد

پارێزگاری هەولێر، ، پێشوازی لە (نازم عەوڵا) کرد
سەرلەبەیانی ئەمرۆ 2020.5.2 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، پێشوازی لە (نازم عەوڵا) وەک کەسێکی دیار و ماندووی چینی کرێکارانی شاری هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەدیارەکە و هەموو هاوکاریی و پاڵپشتیەکی خۆشی بۆ چینی کرێکاران و کاسبکارانی شاری هەولێر نیشاندا و ڕایگەیاند، بەداخەوە بەهۆی خۆپارێزی و بەرگرتن لەبڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا دەرفەت نەبوو هەموو کرێکاران ببین و پیرۆزبایی جەژنی کرێکارانی لێ بکەین، تۆمان هەڵبژارد وەک کەسێکی دیاری چینی کاسبکار و کرێکاران و خۆشەویستی شاری هەولیر و لەجیاتی هەمووان پیرۆزباییت لێ دەکەین.

نازم عەوڵا، کەسێکی ناسراو و خۆشەویستی شاری هەولێرە و ڕۆژانە لەنێو بازاڕی شاری هەولێر كاری کرێکاری دەكات و ئەو لەبارەی زۆرشتەوە قسەدەكات و تاوەكو ئێستاش چەندین گرتەی ڤیدیۆی لەیوتوب بڵاوكراوتەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.5.2









گولان



Top