بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی سنوورەکە
د. كاروان جەماڵ، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رایگەیاند: "بەداخەوە تەنها لەم چەند رۆژەدا نزیكەی 20 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان تۆمار كراون، كە هەموویان بەركەوتەی یەكتر بوونە، بۆ ئەم مەبەستە ڕێوشوێنەكانی تەندروستی توندوتۆڵتر كراون و تیمەكانمان لە زۆر گەڕەك و گوند و شوێن دەستیان کردووە بە وەرگرتنی (20) سامپ COVID_ 19 لە هاووڵاتیان، ئەوەش ئەرك و ماندووبوونی كارمەندانی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەڤەرەكەی زیاتر كردووە و جێگەی نیگەرانییە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، دواكاریش بوو لە هاووڵاتیان خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغییەكان و بەركەوتن بپارێزن، بەپێچەوانەوە دەبێتە جێگەی مەترسی و زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، چونكە زۆربەی ئەوانەی تۆمار كراون بەهۆی بەركەوتن بووە.
باسنیوز
