بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ کیم جۆنگ ئون دەنێرێت
لەو نامەیەدا، بەشار ئەسەد سوپاسی کیم جۆنگ ئونی کردووە و دڵنیایی خۆی لە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی سووریا و کۆریای باکوور، نیشان داوە.
سەرۆکی رژێمی سووریا هەر لە پەیامەکەیدا، هیوای لەشساغی بۆ کیم جۆنگ ئون خواستووە.
دوای 20 رۆژ لە ونبوونی و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور دوو وێنەی کیم جۆنگ ئونی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەشداریی ئاهەنگی کردنەوەی کارگەیەکی چیمەنتۆی کردووە.
رۆژی 25-4-2020، دەنگۆی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون بڵاو بووەوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەت و میدیای کۆریای باکوور هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە نەداوە.
باسنيوز
