وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بۆ حاڵه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بۆ حاڵه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕێنوێنییه‌كى 39 خاڵی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تێیدا ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بۆ حاڵه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی خراونه‌ته‌ ڕوو.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە لە 29/4/2020 ده‌رچووه‌، بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و ، ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێنوێنی کراوە، کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەبێت ڕەچاو بکرێن

بەپێویست زاندراوە خشتەیەک بۆ ڕێکخستنی دەوام هەبێت و قەرەباڵغی دروست نەکرێت و فەرمانبەرانیش ماوەی نێوانیان دوو مەتر بێت.

بۆ ئامادەبوون، نابێت پەنجەمۆرى تۆماری گشتی كارى پێ بکرێت، جەختیش کراوەتەوە هەموو فەرمانبەران ماسک ببەستن.

ئەوەش هاتووە کە نابێ کۆبوونەوە بکرێت و خواردن بخورێت و لە حاڵی زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە نەدرێ سەردانیکەر هەبێ.

وەزارەتی تەندروستی لەو ڕێنوێنییه‌ 39 خاڵییەدا دووپاتی لە پاکوخاوێنی و تەعقیم کردنی ناو فەرمانگە و ئۆتومبێلەکانی کردووه‌تەوە، لەگەڵ دەستشۆرینى بەردەوام دانانی هەواگۆڕکێ، هەر فەرمانبەرێکیش پژمین و کۆکەی هەبێ، پشووی پێ بدرێ.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە لێدوانێکدا نووسراوەکەی پشتڕاست کردەوە.








باسنیوز



Top