سکرتێری پەرلەمانی کوردستان: بەم نزیکانە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێ دەكەنەوە
ماوەی زیاتر لە مانگێكە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ڕاگیراون و سكرتێری پەرلەمانیش ڕای دەگەنێت بەمنزیكانە دانیشتنە ئاساییەکان دەست پێ دەکاتەوە.
لەمبارەوە مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لەبەر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرونا دانیشتەكانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدران، مانگی ئاداریش وەرزی یاسادانانە، بۆیە لە 29ی مانگی ڕابردووەوە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و داوای لێكردن كە پڕۆژەیاسای خۆیان ئامادە بكەن و بەم نزیكانە دانیشتنەكان دەست پێ دكەنەوە".
سکرتێری پەرلەمان ڕاشی گەیاند: "لە كۆبوونەوەكەی دەستەی سەرۆكایەتیدا داوامان لە سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكان كرد كە كار و بەرنامە و پرۆژەكانیان لەبارەی بارودۆخی ئەمرۆیی كوردستان بێت".
مونا قەهوەچی ڕوونیشی كردەوە: "لە نزیكترین كاتدا دانیشتنەكان دەست پێ دەكەینەوە و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ قەرەبووی ئەو مانگەی كە كار و پرۆژانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆروناوە ئەنجام نەدراون".
|باسنیوز
