روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
چەند سایت و پەیجێکی سێبەری سۆشیاڵ میدیاوە وەک کاری هەمیشەییان ژمارەیەک هەواڵ و لێدوانی دوور لە راستی و هەڵبەستراو و دروستکراو بەناوی بەندە، لەسەر مووچە و قوتی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە، لێرەوە بۆ خەڵکی کوردستانی خۆشەویست رادەگەیێنم کە بەهیچ شێوەیەک لەسەر ئەم بابەتە لێدوانم بۆ هیچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوە و ئەوەی بڵاو دەکرێتەوە هەڵبەستراو و دوورن لە راستی و هەموو رەتدەکەمەوە.
حکومەتی عێراق بە نایاسایی و پێشێڵکردنی دەستوری هەمیشەیی عێراقەوە مووچە و قوتی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بریوە، بریارێکی سیاسییە و وەک کاری لە پێشینەی حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراقی فیدراڵ بەرامبەر بە حکومەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان گرتویانەتە بەر، ئەمەش جێگەی قەبوڵکردن نیە و ناکرێت بابەتی مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە هاوکێشە سیاسییەکان بکرێت.

١ی ٥ی ٢٠٢٠
Top