دیالە.. سێ چەکداری داعش کوژران

دیالە.. سێ چەکداری داعش کوژران
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان کە لەزاری بەرپرسانی حەشدی شەعبییەوە بڵاویان کردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ چەکداری داعش لە ناوچەی حەوزی حەمرینی سەر بە پارێزگای دیالە کوژراون.

لەمبارەوە "سادق ئەلحوسێنی" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە دیالە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کەلە ناوچەکانی "نەفتخانە" و دەوروبەری دەریاچەی حەمرین لە ٨٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقووبە چەندین بازگە و بنکەیان داناوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە لە ناوچەی حەوزی حەمرین سێ چەکداری داعش کە بەڕێوەبەری هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لەو ناوچەیە بوون، کوژراون.

ماوەیەکە داعش لە سنوورەی دیالە و ناوچە کوردستانییەکان و سنوورەکانی نێوان دوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە و دەوروبەری کەرکووک هێرشە تیرۆریستییەکانی زیاتر کردووە.

دوێنێ لە هێرشێکدا بۆ سەر پۆلیسی عێراق لە گوڵاڵە دوو پۆلیس بریندار بوون.











باسنيوز


Top