کەلار.. دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن برنجی خراپدا گیرا

 کەلار.. دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن برنجی خراپدا گیرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار دەست بەسەرداگرتنی زیاتر لە سێ تۆن برنجی خراپ و نەشیاو لە دوو نەخۆشخانە و ژمارەیەک هەرزان بازاڕی شارەکەدا ڕاگەیاند.

هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕایگەیاند: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە سەرپەرشتیی سەرۆکی لیژنە لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا دەستیان گرتووە بەسەر بڕی ٣ تۆن و ٣٤٦ کیلۆگرام برنجی خراپ بوو نەشیاودا".

گوتیشی: "لەو بڕە یەک تۆن و ٧٠٠ کیلۆگرامی لە خۆشخانەی گشتیی کەلار و یەک تۆن و ٣٠٠ کیلۆگرامی لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبووندا دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەوانی دیکەش لە چەند هەرزان بازاڕێکدا بووە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست بەسەرداگرتنی برنجی نەشیاو و خراپی لە کۆگای خواردنی کۆمپانیای درووستکردنی خواردن لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون ڕاگەیاند.













باسنیوز



Top