پهيامى سهرۆكى ههرێمى كوردستان بۆ ڕۆژى جيهانيى كرێكاران
بە بۆنەی یادی یەكی ئایار، ڕۆژى جیهانیی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان، هەروەها پیرۆزبایی لە تێكڕای كرێكارانی عێراق و جیهان بهگشتى دەكەم.
كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی ديارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا دهگێڕن كه هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، تهواوى پشتیوانيی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكاییيە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە.
هيوادارين وڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشهكانى دهرهاويشتهى پهتاى كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتى كرێكاران و ڕەنجدەران دروست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە.
ڕۆژى جيهانيى كرێكاران له ههموو لايهك پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1/5/2020
8:16 ص
پەیامی سەرەخۆشی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕێزدار نێچێرڤان بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێزدار نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتیمان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆر،هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی پوری بەڕێزتانمان پێگەیشت،بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و تەواوی هەڤاڵانی کارگێڕی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان،سەرەخۆشی لە جەنابتان و تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆستانتان دەکەین،خوای گەورە ڕەحمەتی بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامیش بەهەموو لایەک ببەخشێ.
انا للە و انا الیە راجعون
ئەحمەد کانی
بەرپرسی لقی دووی
پارتی دیموکراتی کوردستان
