دكتۆر بەشیر حه‌داد: ئومێد ده‌كه‌م شانده‌كه به ئه‌نجامی باشەوە بگه‌ڕێنه‌وه و ڕێككه‌وتن بكرێت
به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له ڕێگای په‌رله‌مانتاره‌كانیانه‌وه، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خراپ بكه‌ن و "ئه‌و هه‌موو شكسته‌ی خۆیان" كه له 17 ساڵی حوكمڕانیدا تووشی عێراقیان كرد، بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌رێم و خۆشیان باش ئه‌وه ده‌زانن.
حه‌داد ده‌ڵێت:"ئومێد ده‌كه‌م شانده‌كه به ئه‌نجامی باشەوە بگه‌ڕێنه‌وه و ڕێككه‌وتن بكرێت، چونكه به‌غدا و هه‌رێم پێویستیان به یه‌كتری هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا نییه ئه‌و گرژیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست بێت".
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ میدیاى حزبه‌كه‌ى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه:"حكوومه‌تی هه‌رێم پێشتر و ئێستاش، ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به مه‌رجی شایسته و مافه‌كانی هه‌رێم پارێزراو بێت. ئێستاش به شێوه‌یه‌كی گشتی عێراق تووشی كێشه‌ی گه‌وره بووه و، ده‌نگی شۆڤینییه‌كانی هه‌رده‌م نه‌یار و ناحه‌زی هه‌رێمی كوردستانن به‌رز بووەته‌وه له په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ش".
