محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: هەفتەی داهاتوو پلانی نوێی وەبەرهێنان ڕادەگەیەنین

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان:  هەفتەی داهاتوو پلانی نوێی وەبەرهێنان ڕادەگەیەنین
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو پڕۆژانەی بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا راگیرابوون، دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلانی نوێی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رابگەیەندرێت.

د. محمەد شوكری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای راگرتنی پڕۆژەكان بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆناوە، لە ئێستادا زۆرینەی پڕۆژەكان دەستیان بە كار كردووەتەوە، كە ئەوانیش بەپێی رێنمایی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن و ژمارەیان 343 پڕۆژەیە".

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان روونیشی كردەوە: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا وەكو دەستەی وەبەرهێنان پلانی خۆمان بۆ كاركردن لە بواری وەبەرهێنان و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نوێ ڕادەگەینین، چونكە لە ئێستادا ئامادەمان كردووە و بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین".





باسنيوز
Top