لیزا كاكەیی: پێویستە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە كوردستانییەكان
لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان ڕایگەیاند: "لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دروست بووە و زۆربەی كوردانی ئەو ناوچانە ئاوارە بوون و لە هەولێرن و ئەوانەی لە جێگاكانی خۆشیان ماونەتەوە، لەبەر بژیۆی ژیانیان نەیانتوانیوە ناوچەكانیان جێ بهێڵن و داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن بۆ ناوچەكانیان و ئێمەش داوای گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە دەكەین بۆ ناوچە كوردستانییەكان بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی هاووڵاتیانی كورد لەم ناوچانە بپارێزن".
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشی گەیاند: "لەم ناوچانە مەترسییەكی گەورە هەیە، بەتایبەتی ئەو گرووپانەی ئێستا لەوێ پەیدا بوون، مەترسیی زۆر گەورەیان دروست كردووە بۆ سەر خەڵكەكە لە هەر ساتێكدا مەترسیی هێرشی دووبارەی داعش هەیە و وەك بینمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كە دووبارە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شاری كەركووك و دوو كەس لەنێو بارەگای هەواڵگریی عێراق خۆی تەقاندەوە و ئەوەش ئەمە دەسلمێنیت كە هێزە عێراقییەكان بەبێ بوونی هێزی پێشمەرگە ناتوانن ئەو ناوچانە بپارێزین".
باسنیوز
