ڕوونکردنەوەی پارێزگای هەولێر لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆوە
نووسینگەی پارێزگار، هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دڵنیا دەکاتەوە هیچ بڕیارێک نییە بۆ توندکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر و تاوەکو ئێستاش ھیچ شتێكی فەرمی لە بارەی قۆناغی داھاتووی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاو نەكردووەتەوە و دەنگۆی داخستنی بازاڕەکانیش بۆ ماوەی 72 کاتژمێر دوورە لە ڕاستی.
باسنيوز
