سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: نامانه‌وێت هیچ شارێكی دیكه به ده‌ردی كه‌ركووك ببرێت
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: "عەقڵیەتێک لە بەغدا هەیە کە هەرێمی کوردستان بە دوژمن دەبینێت، بۆیه له رابردوو پێشێلكاریی ده‌ستووری و ئێستاش پێشێلكاریی یاساسیی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکات و ده‌ست بۆ قووتی خه‌ڵكی كوردستان دەبات“.
ڕوونیشی کردەوە کە ”بە لای ئێمەوە بڕینی مووچە جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و قه‌تڵوعام نییە و هه‌مان ئه‌و نه‌فه‌سه‌یه كه دەیویست ئه‌و گه‌له بسڕێته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا له دژی پره‌نسیپبی رێككه‌وتن و ته‌وافوقی سیاسییه".
نیگەرانیی خۆشی لەوە دەربڕی کە ”لە ناوخۆدا یەکگرتوو نین، ئەم یەکنەگرتووییە گرفته‌كانی خۆمان فراوان دەکات“.
لە بارەی ئەو تاقمەی لە سلێمانییەوە جار نا جار باسی لامەرکەزی یان دوو ئیدارەیی دەکەن، ئومێد خۆشناو گوتی: ”دەنگێکی ناشازە باسی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و دارایی دەکات، ئەمە داوایەکی زۆر خراپه و دەیانەوێت کەرکووکێکی دیکە دروست بکەن، ئیراده‌مان به‌هێزه و ئەمەی کاری بۆ دەکەن جێبه‌جێ نابێت، له وێستگه‌یه‌كی مێژوویین، ده‌بێت به یه‌كگرتوویی بمێنینه‌وه".
ئەوەشی وەبیر ئەو کەسانە هێنایەوە کە کار بۆ بە کەرکووککردنی شارێکی دیکەی کوردستان دەکەن کە چارەنووسیان وەکوو پارێزگای دیوانیە دەبێت کە ٥٢٪ی خەڵکەکەی بێکارن.
دووپاتیشی کردەوە کە کوردستان ئامادەی ڕێککەوتنە، بەڵام ”هەست دەکەین لە بەغداوە نیەتێکی باش نییە، هەر ڕۆژەی بە بیانووێک دەیانەوێت زیان بە هەرێمی کوردستان بگەیەنن“.
باس‌نیوز
