له ‌مانگی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی فەرمانبەرانی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه‌

  له ‌مانگی داهاتوو به‌غدا مووچه‌ی فەرمانبەرانی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه‌

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دانووسانكاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق رای گەیاند، دوای دوو ڕۆژیتر، دەرئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.

به‌ختیار مه‌لا حه‌مه‌د، ئه‌ندامی شاندی دانوستانکاری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگەیاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزیری نەوت، دارایی، پلاندانان و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت و لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر پرەنسیپەکان“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای دوو رۆژی دیکە، ئەنجامی گفتوگۆکانیان بۆ رای گشتیی هەرێمی کوردستان دەخەنە ڕوو.

جەختیشی کردەوە کە نیازی رێککەوتن هەیە، هەرچەندە ”دۆخی عێراقیش خراپە و ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانیان دەدەن بەڵام رەنگە مانگی داهاتوو دەستکاریی مووچەی فەرمانبەرانیان بکەن، هه‌ردوولامان پێویستیمان به ‌یه‌كتر هه‌یه‌، بۆیه‌ کۆبوونەوەکان درێژه‌ ده‌كێشێت“.

ماوەی دوو رۆژە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و تائێستا چەندان کۆبوونەوەیان لە بارەی بڕیارە نایاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.










باسنیوز
Top