لێژنەی پێشمەرگە: لە 2019دا بەغدا 816 ملیار دیناری پێشمەرگەی نەنارد
جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق تەنیا لە ساڵی 2019، دەستی بەسەر بڕی 816 ملیار دیناری پێشمەرگەدا گرتووە.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2019، دەبوو حکوومەتی عێراق مووچەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ھێزە وشکانییەکان بدات کە مانگانە دەکاتە 68 ملیار دینار.
عوسمان سێدەری هەروەها رایگەیاند، حکوومەتی عێراق تا ئێستا ئەو پارەیەی نەناردووە، کە بۆ پێشمەرگە دیاری کرابوو و بڕەکەی بە گشتی دەکاتە 816 ملیار دینار.
بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، کە هەولێر و بەغدا لەسەری رێک کەوتبوون، مووچەی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە مووچەی فەرمانبەران جیاکراوەتەوە.
باسنيوز
