شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مالیکی و عەبادی کۆ دەبێتەوە
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانییەکانی دەوڵەتی یاسا و نەسر کۆ دەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29-4-2020، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەریەکە لە نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (2006-2014) و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018)، کۆ بووەتەوە.
لەو دوو کۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە تایبەت کێشەی نەوت و گاز، کراوە.
باسنیوز
