ئەردۆغان: هێرشکردنە سەر ئەرباش هێرشکردنە بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا
بەهۆی باسکردنی هاوڕەگەزبازی و سێکس لە دەرەوەی خێزان، سەرۆکی ئەوقافی تورکیا هەرا دەنێتەوە.
سەندیکای پارێزەرانی ئیزمیر و ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا هەڵمەتێکیدا دژی وتارێکی عەلی ئەرباش، سەرۆکی ئەوقافی وڵاتەکەیان دەست پێکردووە.
عەلی ئەرباش لە وتاری هەینیی یەکەم رۆژی رەمەزان (مانگی رۆژووی مسوڵمانان) داوی دوورکەوتنەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە هاوڕەگەزبازی و سێکس لە دەرەوەی خێان کرد و رایگەیاند، هاوڕەگەزبازی و سێکس لە دەرەوەی خێزان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
سەندیکاکانی پارێزەران لە ئیزمیر و ئەنقەرە پێیان وایە سەرۆکی ئەوقافی وڵاتەکەیان مافی هاوڕەگەزبازانی پێشێل کردووە و لە بەرامبەریشدا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ”هێرشکردنە سەر ئەرباش هێرشکردنە بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا“.
باسنیوز
