رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وه‌ڵامی هیوما‌ن رایتس وۆچ ده‌داته‌وه
دیندار زێباری دووپاتی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان تۆن ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكیی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كردووه.
سه‌باره‌ی به داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری پێشابور سێمالكا رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه، بڕیاری داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه مانگی رابردوو له لایه‌ن رۆژئاوای كوردستانه‌وه دراوه نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم.
گوتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییه پزیشكییانه‌ی له هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كراون.
K24-
