دوو گەڕەکی سۆران بە دەرمانی دژە ڤایرۆس ڕشێندران

دوو گەڕەکی سۆران بە دەرمانی دژە ڤایرۆس ڕشێندران
دوای ئەوەی 10 حاڵەتی تووشبووی پەتای كۆرۆنا لە شاری سۆران تۆمار كران، دوو گەڕەكی شاری سۆران بە دەرمانی دژە ڤایرۆس ڕشێندران و پشكنینی كۆرۆناش بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت.

عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رايگەیاند، دوای ئەوەی 10 تووشبووی كۆرۆنا، لە هەردوو گەڕەكی (برایەتی و 26ی گوڵان) لە شاری سۆران تۆمار كران، لەلایەن تیمی (cbrn) بنكەی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە بە شێوەیەكی بەربەڵاو دەست كراوە بە رشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس لەم دوو گەڕەكە".

هاوکات لەمبارەوە د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، رايگەیاند: "سەرجەم توشبوان لە یەك بنەماڵە و خزم و كەسوكاری یەكترن، لە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-4-2020 تیمەكانمان لە تەندروستیی سۆران، دەستیان كردووە بە وەرگرتنی پشكنینی كەسوكاریان و دانیشتووانی نزیكی ئەم توشبوانە، هەروەها ئەوانەی كە بەركەوتنیان هەبووە، بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە ئایا كەسی‌تر تووشی ڤایرۆسەكە بووە یان نا".













باسنيوز



Top